اولگ اورلۆف ئەندامی ڕێکخراوی “ممۆریاڵ” بۆمبارانی ئەرتەشی ڕووسیەی لە دژی خەڵکی ئاسایی سووریە لەگەڵ شێوەی شەڕی ئەرتەشی ڕووسیەی لە شەڕی چێچەن لە دەیەکانی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٠بەراورد کرد.
ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێکخراوی ” ممۆریاڵ” و چەند ڕێکخراوی دیکەی مافی مرۆڤی ڕووسییە، لە دەیەمین ساڵوەگەڕی شەڕی سووریە، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە قوربانیی بوون و کوژرانی خەڵکی ئاسایی و مەدەنی لە سووریە کرد کە تا ئێستا لە ڕاگەیەندراوەکانی فەرمیی ڕووسیە باسی لێنەکراوە و دەرەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنە لەگەڵ ئەوەی کە بە فەرمی لە ڕووسیە ڕاگەیەندراوە جیاوازی زۆری هەیە.
مۆسکۆ بە دەیان جار ڕایگەیاندووە کە بوونی هێزەکانی لە سووریە تەنیا بۆ بەربەرەکانی و شەڕکردن لەگەڵ تیرۆریزمە، بەڵام لەو راپۆرتەدا کە گێرانەوەی ڕاستییەکان لە زەمانی شاهیدانی شەڕ لەو وڵاتەدایە ئەو راستییە دەردەکەوێ کە دەستێوەردانی هێزی نیزامیی ڕووسیە ڕەوتی شەڕی سووریەی بە نرخی قوربانیی بوونی بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ئاسایی و مەدەنی و منداڵ بردووە.
یەکێک لە دانیشتووانی شاری حەمس لە سووریە:” قوربانیانی شەش مانگی یەکەمی بۆمبارانەکانی ڕووسیە، زیاتر لە قوربانیانی دوو ساڵی بۆمبارانکردنی هەموو سووریە بووە.”
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە کە خەڵکی سووریە هەرگیز وەک ڕزگاریدەر ناڕواننە رووسیە، بەڵکوو بە هێزێکی تێکدەر و مالوێرانکەری دەزانن و یاریدەری بەشار ئەسەد بووە بۆ بەهێزکردنی جینایەتەکانی شەڕ لەو وڵاتەدا.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا داوایان لە دەوڵەتی مسکۆ کردووە کە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە بۆمبارانکردنی ئەرتەشی ڕووسیە ئەنجام بدەن و قەرەبووی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو هێرشانە بکەنەوە.