ژان ئیۆ لودێریان، وەزیری دەرەوەی فەرانسە ڕۆژی شەممە١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتووێژێکی تەلەفونیدا لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لە تاران دەکا کە دەست لە پێشێلکاریی ڕێککەوتنی ناوکیی هەڵبگرن و لە وتووێژە ناڕاستەوخۆکاندا لەگەڵ ئەمریکا کە حەوتووی داهاتوو لە ویەن بەڕێوەدەچێ ڕێکارگەلێکی بەکەڵک بێننە بەرباس بۆ ڕزگاریی ڕێککەوتنی ناوکیی.
لودێریان وتی: من پێشوازیی لە دەسپێکردنەوەی نوێی وتووێژەکان لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناوکیی لە ویەن دەکەم و ئێمە دەور و نەخشی وڵاتانی ئورووپایی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناوکیی بەرزدەنرخێنین و ئەم هەنگاوانە بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ڕزگاریی ڕێککەوتنی ناوکیی دەزانین.
وەزیری دەرەوەی فەرانسە هەروەها ڕایگەیاند کە، ئێمە ئێرانمان هانداوە کە لە وتووێژەکانی داهاتوودا هەنگاوی ئەرێنی و ژیرانە بەمەبەستی ڕزگاریی ڕێککەوتنی ناوکیی هەڵبێنێتەوە.