له درێژه‌ی خۆكوشتنی قوتابیان‌و مێرمنداڵان له ئێران، ئه‌مجاره‌یان قوتابییه‌كی دیكه له كرماشان خۆی كوشت.
هه‌واڵده‌ریی حكوومه‌تیی مێهر له زمان سه‌رهه‌نگ محه‌ممه‌دڕه‌زا ئاموویی، جێگری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینتزامی پارێزگای كرماشان ڕایگه‌یاندوه كه له یه‌كێك له قوتابخانه ناوه‌ندی‌یه‌كانی كرماشان قوتابییه‌كی ته‌مه‌نی ١٣ ساڵانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره به ته‌ناف خۆی هه‌ڵاوه‌سیوه‌و كۆتایی به ژیانی هێناوه.
ناوبراو له باره‌ی ورده‌كاری‌یه‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌م قوتابی‌یه پێش زه‌نگی پشووی یه‌كه‌م داوای چوونه ده‌ره‌وه له مامۆستاكه‌ی ده‌كاو به‌ر له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابی‌یه‌كانی دیكه له ئاوده‌ستی قوتابخانه خۆی ده‌خنکێنێ.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ١٣ قوتابی ژێر ١٨ ساڵ له ئێران خۆیان کوشتوه. ٩ كه‌سیان خۆیان هه‌ڵواسیوه، 3 كه‌سی دیكه‌یان خۆیان له بینای به‌رز و سه‌ر پرده‌وه هه‌ڵداوته خوارێ‌و كه‌سێكی دیكه‌ش به چه‌كی گه‌رم خۆی کوشتوه.
شایانی باسه لە ئێران بێ‌هیوایی، کێشەی خێزانی، شکست لە ژیانی شەخسی بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکان ناودەبرێن، بەڵام هەژاری‌و کێشەی ئابووری، بێ‌کاری، قەیرانی شوناس‌و خەمۆکیش بەشێکی دیکە لە هۆکارەکانی پەنابردنە بەر خۆکوژین.