دوکتور و چالاکوانێکی ماندوویی نەناسی کورد، بەناوی “د.نەمام محموود ئاغای کاکە زیاد” بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە یەکێک لە نهخۆشخانهکانی “ستۆكهۆڵم”ـی پێتەختی وڵاتی سوئێد، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوکتور نەمام دوکتوری بواری نەشتەرگەری و دانیشتووی وڵاتی “سوئێد” لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی سوئێد ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
دوکتور نەمام، هەموو کات دەرفەت و ئیمکاناتی ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی شەڕ و لێقەوماوانی کورد، بە تایبەت لە شەڕی داعشدا کە کچ و ژنە کوردە ئێزیدییەکان لە شەنگال و دەورووبەری پێویستییان بە یارمەتی بوو.
د.نەمام، لە عەفرینەوە بگرە تا شەنگال خزمەتی بە بریندارانی شەڕی داعش کرد و لە هەر شوێنێک و هەر خزمەتگوزارییەک پێویست بووبا، لە ڕیزی پێشەوەدا دەبوو. لەماوەی ساڵێکدا چەند مانگێک لە سوئێد کاری دەکرد لەبەر ئەوەیکە بتوانێ هەرچی وەدەست هێنا، وێرای پسپۆرییەکەی بیخاتە خزمەتی مرۆڤایەتی و ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێی بوو.