بێهرووز موحێببی: نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاند کە لە بەشێک لە شارەکانی ئێران سەتا ٤٠ قوتابیانی وازیان لە خوێندن و قوتابخانە هێناوە.
بێهرووز موحێببی نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم: لەگەڵ بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ئێران و دەستپێڕانەگەیشتن و نەبوونی پێداویستیی سەرەکی وەک موبایلی هوشمەند و تەبلێت بۆ خوێندن بەشێوەی ئانلاین، وازهێنان لە قوتابخانە و خوێندن لە شارەکان و ئەو ناوچانەی کە لە خزمەتگوزاری ئینتێرنێتی بێبەشن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و سەتا٤٠ی قوتابیان وازیان لە خوێندن هێناوە.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە پێویستە کاناڵەکانی تەلەویزیۆن گرینگیی زیاتر بە پەروەردە بدەن.
لە ماوەی ڕابردوودا “ڕەزوان حەکیمزادە” جێگری بەڕێوەبەری پەروەردە و ڕاهێنان وتبووی لە دەورانی کۆرۆنادا ٨٩هەزار قوتابیی پۆلی یەکەمی سەرەتایی لە قوتابخانەکان ناونووسییان نەکردووە و پێشتریش بەرپرسانی دەوڵەت ڕایانگەیاندبوو کە زیاتر لە ١٤٠ هەزار قوتابی دەستیان بە پێداویستیی سەرەکیی بۆ خوێندن ڕاناگا.