دوروتی شیا، باڵوێزی ئەمریکا لە بەیروت وتی: ئەمریکا دەیهەوێت پێش لە دەستدرێژی و دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران، لە هەموو ناوچەکاندا بگرێ.
دوروتی شیا، رۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی جۆ بایدێن بە تەنیا سەرنج ناخاتەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران بەڵکوو بڕیارنامەی ئیستراتیژیکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بەتایبەتی لە ئامانجی بەرنامەی ناوکیی تاران و دەور و رۆڵی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکەدا دەکۆڵێتەوە و دەیهەوێت کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەکدا بهێنێ.
باڵوێزی ئەمریکا لە بەیروت هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی نوێ لەهەمبەر بەرنامەیی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، نابێتە هۆی ئەوەیکە ئاڵوگۆر بەسەر هەڵویستەکانی ئەمریکا بەرانبەر بە حیزبوڵای لوبناندا بهێنێ.
ناوبراو هەروەها وتی: کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هیچ جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەن ناکەن.
دوروتی شیا، لەهەمبەر گەماڕۆکانی سەر هێندێک لە بەرپرسانی حیزبوڵای لوبنان وتی: گەمارۆ بەشێکە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە ئامانج لە گەمارۆکان ئەوەیە کە پێش لە سەرچاوەی داهاتی گرووپە تێرۆریستەکان بگرین و ئیزن نەدەین بە ئاسانی وڵاتانی دیکە پشتیوانی ماڵی لە گرووپە تێرۆریستەکان بکەن.