سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە، ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەمەبەستی پیرۆزبایی سالی نوێی کوردی و هەروەها بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە لاوانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، هەیئەتێکی ئەنجومەنی جەوانانی ڕۆژئاوا کە پێک هاتبوو لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژئاوا، بە سەرپەرەستی هەڤاڵ محەمەد سەردانی سکرتاریای یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور، سکرتێری گشتیی ڕێکخراو پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا هەیئەتی هەردوولا جەختیان لەسەر کاری هاوبەش و پەرەپێدان بەم دیدارانە کردەوە و هەروەها بەمەبەستی زیاتر ئاشنا بوون بە کار و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ئیدارەی ڕێکخراوەیی و هەروەها ناسینی پێکهاتەی بەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان، شاندی لاوانی ڕۆژئاوا بە فەرمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یان بۆ ڕۆژئاوا بانگهێشت کرد.