لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەی کۆڕی جیهانیی ئابووری، لە بواری یەکسانی ڕەگەزی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پلەی ١٥٠ دایە.
کۆڕی جیهانیی ئابووری لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە یەکسانی ڕەگەزیی کە لە نێوان ١٥٦ وڵاتی جیهاندا لێکۆڵینەوەیان کردبوو، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە ڕێژیمی ئێران لە پلەی ١٥٠دا جێی گرتووە.
ئەو ڕاپۆرتە لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕۆڵی ژنان لە ئابوورییدا، پەروەردە و ڕاهێنان، تەندرووستی و بەشداریکردنی ژنان لە کاروباری سیاسییدا لە ولاتانی جۆراوجۆری جیهاندا کردووە و بەربەستەکانی سەر ڕێی ژنانی تاوتوێ کردووە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە وڵاتی “ئیسلەند” وەک هەمیشە لە بواری یەکسانیی ژن و پیاو پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە و وڵاتانی فەنلاند، نۆروێژ، نیوزلەند و سۆئێد لە پلەی دووهەم تا پێنجەم دابوون.