بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە ناوچەی سنە و دەورووبەری چالاکیی تەبلیغی بەربڵاو بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامان ولاینگرانی حیزب لە شارەکانی سنە، دێولان و گوندەکانی دەورووبەری، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەویندارانی ڕێبازی شەهیدان لەو ڕۆژە پیرۆزەدا بەڵێن و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان نوێ کردەوە.
ئاڵاهەڵگرانی شەهیدانی کوردستان لە گوندەکانی چەتان، خاکرۆزی، دۆیسە، تازاوا، قەڵوەزە و سارۆقامیشی سەربە ناوچەی چەمشاری سنە بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدان بە چالاکیی تەبیلیغی بەڵێنیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە و هەروەها لە گەڕەکەکانی “شەهرەک شافێعییە، شەهرەک فەرهەنگیان، شەهرەک زاگرۆس و بان چەم”ـی شاری دێولان بە دروشمی تایبەت بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و بە گوێی داگیرکەرانی کوردستانیان هەڵدا کە هەتا کوردێک مابێ خوێنی شەهیدانیان بەفیڕۆ ناچێ و درێژە دەری ڕێبازی پیرۆزی شەهیدانی کوردستان دەبن.