ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای شۆرای ئیسلامیی کار: لە ئێران زیاتر لە ٧ میلیۆن کرێکار بەشێوەی نایاسایی کار دەکەن.
عەلی ئەسڵانی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای شۆرای ئیسلامیی کار، وتی:” لە ئێران زیاتر لە ٧ میلیۆن کرێکار بە شێوەی نایاسی کار دەکەن کە هیچ گرێبەستێکی کاریان لەلایەن خاوەن کارەکانەوە پێنادرێ و لە کەڵکوەرگرتن لە بیمەی کار بێبەشن و ژمارەی ئەو کرێکارانە ڕۆژبەڕۆژ بەرز دەبێتەوە.
دۆخی کرێکاران بە شێوەیەکە کە ساڵانە بە سەدان کرێکار کە هیچ حەق و مافێکی کرێکارییان پێنادرێ، تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانیان لە دەست دەدەن یان بریندار دەبن، بەڵام هیچ تێچوویەک لەلایەن خاوەن کارەکانەوە وەرناگرن و کاربەدەستانی ڕێژیم وەک هەمیشە لەهەمبەر دۆخی خراپی خەڵکی بێدەرەتانی وڵاتدا بێدەنگی هەڵدەبژێرن و هیچ هەوڵێک نادەن بۆ کەمکردنەوە یان چارەسەری ئەو کێشانە.