بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێراندا هاوتەریبن
نێد پرایس دەڵێ: ڕێککەوتنی ٢٥ساڵەی ڕێژیمی ئێران و چین ئاراستەی ئەمریکا بە نیسبەت بەرجام و ناوچەکە ناگۆڕدرێ و جەختی کردەوە کە لەبارەی بابەتی ناوکیی ئێران، بەرژەوەندیی چین و ئەمریکا هاوتەریبن.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکدا، لە دژکردەوە بە ڕێککەوتنی ٢٥ساڵەی کۆماری ئیسلامی و وڵاتی چین وتی: گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ڕێژیمی ئێران درێژەی دەبێ و واشینگتۆن بەهەر چەشنە هەوڵدانێک بۆ دەورلێدانی گەمارۆکان دژکردەوەی توندی دەبێ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی زیاد کرد کە، چین لە ڕەهەندی هەوڵدان بۆ بەربەست دانانی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران هاوکاریی باشی هەبووە و هەروەها ئەو وڵاتە خۆی یەکێک لە ئەندامانی ڕێککەوتنی بەرجامە و دەسپێڕاگەیشتی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ناوکیی، ناسەقامگیری توندی لە ناوچەکە لێ دەکەوێتەوە، کە ئەویش هیچکات لە بەرژەوەندی “پەکن”دا نییە.