ئێلیۆت ئابرامز، لە گۆڤاری “نەشناڵ ڕی ویو” لەبارەی ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ چین دەڵێ: لەوانەیە کەسێک لەبارەی دورەدیمەنی فرۆشتنی نەوت لەگەڵ داشکاندنێکی زۆر بۆ چین کەلە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە تووشی سەرسووڕمان بێ.
ئێلیۆت ئابرامز نوێنەری تایبەتی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتی: با وای دانێین کە ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ چین بچێتە بواری جێبەجیکردنەوە لەو کاتەدا ڕێژیمی ئێران دەبێ نەوت بە هەرزانترین نرخ بە چین بفرۆشێت و ئەو کات چین دەتوانێ تەواوی ئەو وڵاتە بکڕێتەوە و لە کۆتاییدا کۆماری ئیسلامی بەتەواوی دەبێتە وڵاتێکی سەر بە چین و دەبێتە بێنزینخانەیەک کە وڵاتی چین کەڵکی لێ وەردەگرێ.
هاوکات پرۆفسۆر “دان شیفتان” شڕۆڤەکار و سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی نێونەتەوەیی لە زانکۆی “حەیفا”ی ئیسرائیل وتی: ڕێککەوتنی چین لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕەاست دەکاتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان چین و ئەمریکا و لەوانەیە مەترسیی بۆ ئیسرائیل و ناوچەکەش بێنێتە ئاراوە کە لە کاتی شەڕی “یوم کیپوور”ـەوە تائێستا ڕووی نەداوە، کە لەو شەڕەدا میسر و سووریە بە ئەنجامدانی هێرشێکی لەناکاو ئاسایشی ئیسرائیلیان بە توندی خستە مەترسییەوە.