حیزبی “شینفەین” داوا لە ئیرلەند و یەکیەتیی ئورووپا دەکا پێش بە هەڵوەشانەوەی پارتی دێموکراتی گەلان “هەدەپە” لە تورکیە بگرن.
جان برادی وتەبێژی حیزبی “شین فەین” لە ئیرلەند هەوڵەکانی تورکیە بۆ هەڵوەشانەوەی حیزبی پارتی دێموکراتیکی گەلان “هەدەپە” لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیەوە بە پێشێلکردنی گەڵاڵەی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە دادەنێ.
بەپێی هەواڵێ هەواڵدەرییەکانی تورکیە، حیزبی “داد و گەشەپێدان”ی تورکیە لە نوێترین هەوڵەکانی خۆیدا دەیهەوێ چالاکیی لایەنە کوردییەکان لەو وڵاتەدا بە تایبەت پارتی دێموکراتیکی گەلان “هەدەپە” ڕاگرێ و ئەو حیزبە هەڵوەشێنێتەوە.
جان برادی وتەبێژی حیزبی “شینفەین” هەوڵەکانی “ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان” سەرۆکۆماری تورکیە بە ناتەبا بوون لەگەڵ یاساکانی مافی مرۆڤ دەزانێ و پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە تورکیە دەیهەوێ لایەنە کوردییەکانی ئەو وڵاتە بتوێنێتەوە و چالاکییەکانیان ڕابگرێ.
وتەبێژی حیزبی “شینفەین” داوای لە دەوڵەتی ئیرلەند و یەکیەتیی ئورووپا کرد کە پێش بە هەڵوەشانەوەی حیزبی کوردی “هەدەپە” لە تورکیە بگرن.