جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئامریكا دهڵێ لەوانەیە بەشێك لەم چەندین میلیارد دۆلارەی كە بە كەمكرانەوەی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران بخرێتە بەر دەستی كۆماری ئیسلامی، بكەوێتە دهست ئەم گرووپە تێرۆریستییانەی كە سەر بە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامین.
جۆن كێری كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی كۆڕی گشتیی ئابووریی جیهان لە داووسی سویس، لەگەڵ ڕاگەیەنەكان قسەی دەكرد، وێڕای دانپێدانان بەم بابهته كە بەشێك لە داراییە ئازاد كراوەكانی ئێران دهدرێته سپای پاسدارانو كۆمەڵێك لە گرووپە تێرۆریستییەكانی پێ خهنی دەبێ؛ گوتی: هیچ كەس ناتوانێ ئەم ئیدیعایە بكا كە بەشێك لەم ماڵو داراییانە ناكەونە بەر دەستی تێرۆریستەكان، بەڵام دەستڕاگەیشتنی كۆماری ئیسلامی بە چەندین میلیارد دۆلار ئاڵوگۆڕ بەسەر چالاكییەكانی ئەم وڵاتە لە ناوچەکهدا ناهێنێ.
وەزارەتی دارایی ئامریكا داراییە ئازاد كراوەكانی ئێرانی تا ئاستی نزیكەی ٥٢ میلیارد دۆلار مەزندە كردوە.
شایانی باسە سەرەڕای داوای بەردەوامی كۆنگرەی ئامریكا، بەڵام تا ئێستاش بێ وەزارەتی دهرهوهی ئەم وڵاتە ناوی سپای پاسدارانی ئێرانی لە لیستی ڕەشدا تۆمار نەكردوە. بەڵام لە بەرامبەردا ئەمهدا وەزارەتخانەی دهرهوه لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تا ئێستا سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانو هەروەها حیزبوڵڵای لوبنانی به گرووپه تێرۆریستییەكان ناو بردوه.
وەزیری دەرەوەی ئامریكا لە درێژەی قسەكانیدا گوتهیهتی: ئەگەر بۆ جارێكی دیكەش بۆمان دەربكەوێ كە ئێران هاوكاریی گرووپە تێرۆریستییەكان دەكا، ئەوجار ئیدی كۆماری ئیسلامی لەگەڵ كۆنگرەی ئامریكاو دژبەرەكانی دیكەی ئهو ڕێككەوتنه ڕووبەڕوو دەبێتەوە.