جۆ بایدێن سەرۆکۆماری ئەمریکا و خەڵکی ئێران، لەسەر گرێبەستی٢٥ ی ساڵەی ئێران لەگەڵ چین، کاردانەوەی توندیان هەبوو و خەڵکی ئێران نیگەرانی ئەوەن کە ڕێژیم لە هێزی سەربازیی چین بۆ سەرکوتی خەڵکی ئێران کەڵک وەرگرێ.
“جۆ بایدن” سەرکۆماری ئەمریکا، ئێوارەی یەکشەممە ۸ی خاکەلێوە، لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی و لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە واژۆی رێککەوتننامەی نێوان کۆماری ئیسلامی و چین کاردانەوەی نواند بە وتنی ئەم ڕستەیە وەڵامەکەی کورت کردەوە «ساڵێکە نیگەرانی ئەم بابەتەین.”
دوای واژۆکردنی گرێبەستی ٢٥ ساڵەی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ چین، کە دەستی بە هەموو سەرچاوەکانی داهات لە ئێران ڕادەگا نارەزایەتیی بەربڵاوی خەڵکی ئێرانی لێکەوتەوە، لە کاتێکدا کە بەرپرسانی ڕێژیم تا ئێستا باسیان لە وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە نەکردووە و ناوەرۆکی بابەتەکەیان لە خەڵک شاردۆتەوە و دەڵێن کە ئەو گرێبەستە دەتوانێ وڵات لە قەیرانی ئابووری ڕزگار بکا و ببێتە هۆی گەشەکردنی ئابووری وڵات.
بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو ئێران ئیزن بە چین دەدا کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆی لە ئێراندا جێگیر بکا و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لەو وڵاتەدا لە هێزی سەربازی کەڵک وەرگرێ، کە شارەزایانی بواری سیاسی لەو بارەوە نیگەرانن کە ڕێژیمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی لە دەسەڵات کەڵک لە هێزی سەربازیی چین وەربگرێ و چین، ئێران بکات بە بنکەیەکی سەربازیی خۆی بۆ دەسدرێژیکردن بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی ئێران و ئەو ڕێژیمە تووشی شەڕی نەخوازراو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بکا.