سەرۆکی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران دەڵێ: بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی بوودجەی دەوڵەت لە دوو ساڵی ڕابردوودا پارە چاپ دەکەین.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوەری ١٤٠٠هەتاوی، عەبدولناسر هیممەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ڕێژیم، لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی “سێ”ـی دەنگوڕەنگی رێژیم، ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ قەرەبوو کردنەوەی کورتهێنانی بوودجەی دەوڵەت لە دوو ساڵی ڕابردوودا، بانکی ناوەندی پارە چاپ دەکات.
هیمەتی بەپێچەوانەی ئیدیعای ڕێبەر و سەرۆککۆماری ڕێژیم کە دەیانکوت هەڵکشانی ئابووریی دەوڵەت ئەرێنی دەبێ، وتی: لە ساڵەکانی ٩٧ و ٩٨ی هەتاوی، بەهۆی گەڕانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە، داکشانێکی ئابووریی زۆرمان هەبووە.