چەند کەسی نەناسراو لە ماشێنێکدا ماڵی بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگاری لۆرستان لە شاری خۆرەمئاوایان وەبەر دەسڕێژی گولـلەدا.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە، هەواڵدەریی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند: کەسانێکی نەناسراو لە ماشێنێکدا بە چەکی کڵاشێنکۆف تەقەیان لە ماڵی “قودرەتوڵڵا فەلاحنژاد” بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگای لۆرستان کرد و بەشێک لە ماشێن و ماڵەکەی ناوبراو لەو هێرشەدا خەساریان بەر کەوتووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. هەتا ئێستا شوناسی ئەو گرووپ و کەسانەی کە ئەو هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگای لۆرستان ڕوون نییە.