به‌شدارانی به‌ڕێزی رێوره‌سمی دووی رێبه‌ندان :
خه‌ڵکی خه‌باتکاری کوردستان :
رێبوارانی رێگای پێشه‌وا و کۆماری کوردستان :
له لایه‌ن کۆمیته‌ی گشتی به‌ڕیوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م رێکخراوه‌یه گه‌رمترین پیرۆزبایتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین ،به بۆنه‌ی ٧٠ ساله‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان و یه‌که‌م حکوومه‌تی کوردی که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا دامه‌زرا.
به‌ڕێزان :
بێگومان نه‌ته‌وه‌ی کورد دامه‌زرانی کۆماری کوردستانی له ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی(١٩٤٥ز) به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردستان وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی به نرخ و لاپه‌ڕه‌یه‌کی پڕ له شانازیی چاو لێکردوه .
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرینگی کۆماری کوردستان سه‌باره‌ت به به‌شداریی ژنان له سیاسه‌تدایه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌نیا دوو مانگ دوای دامه‌زرانی کۆمار ” حیزبی دێموکراتی ژنانی کوردستان داده‌مه‌زرێنێت.که هه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌یه له رۆژنامه‌ی کوردستانی ئه‌و کات زۆر جار به ناوی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانیش ناوی هاتوه .ئه‌و رێکخراوه‌یه له باڵاترین ئاستی کۆماری کوردستان و شه‌خسی پێشه‌واوه پشتیوانیان لێ ده‌کرا و سه‌رانی کۆمار له بنه‌ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه به هێنانه ناوه‌وه‌ی ژنان بۆ مه‌یدانی خه‌بات ده‌ستیان پێ کرد،که پێشه‌نگه‌که‌یان هاوسه‌ری پێشه‌وا قازی خاتوو منیا قازی بوو.دیاره ژنان به‌و ئاسته نه‌گه‌یه‌ندران که پۆستی سیادی و کلیدیان بدرێتێ و راسته‌وخۆ و پێبه‌پێی پیاوان و له ئاستی بڕیارده‌ردا جێ بگرن ،به‌ڵام ئه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌م که کۆمه‌ڵگایه‌کی تا ره‌گ و ریشه پیاوسالار بوو و ده‌رسه‌دێکی که‌می خه‌ڵکی خوێنده‌وار بوون، ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بوو بۆ ژنان و، ئه‌همیه‌ت پێدانی حکومه‌تی کۆماری کوردستان بۆ ژنان ده‌نوێنێ. دامەزراندنی ئەو رێکخراوە پەیامێکی گەورە بووە بۆ کۆمەڵگای پیاو سالاری و عەشایەری لەو سەردەمەدا، لە سەردەمێک دا کە لە بنەماڵە و کۆمەڵگا دا پیاو دەنگی یەکەم بوو و بگرە ژن بۆی نەبوە بە هیچ شێوەیەک ده‌نگ هه‌ڵببرێ و هه‌ڵوێست بگرێ. هه‌ر بۆیە دەتوانین دامەزراندنی وەها رێکخراو و هێنانە بەر باسی وەها مەسەلەیەک بە رێنسانسێک لەو سەردەمەدا ناو ببەین. بە دڵنیاییەوە ئەگەر کۆمار تا ئێستا به‌و سیستەمە رێبەرییه دێموکراتیه‌ی، رێبه‌ریی گەلی کوردی کردبا، لە گەڵ سەردەمدا نوێ دەبوەوە و جیا له‌وه که ژنان به ئاستێکی باش ده‌گه‌یشتن ، زۆر بەکەمی یان هەرهیچ گوێمان لە هەواڵی کوشتنی ژنان و کچانی گەلەکەمان نەدەبوو و تەنانەت کاریگەریشی لەسەر ژنان لە ئێران و ناوچەکەدا دەبوو.
مەبەست لەدامەزراندی رێکخراوی ژنان و باسکردن لە مافەکانی ژنان لەو سەردەمەدا، بۆ پێشه‌وا بابه‌تێک نه‌بوو که ناوبانگی پێده‌ربکا و بۆ ده‌رخستنی که‌سایه‌تی خۆی بێ ، چونکە پێشەوا جێگە و پێگەی له هه‌ناوی کوردستان و له لای غه‌یره کورده‌کانیش ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو که پێویستی به خۆزه‌ق کردنه‌وه‌یه‌کی وا نه‌بوو.به‌ڵکوو بیر کردنه‌وه‌ی پێشه‌وا و سه‌ر‌کۆماری کوردستان ،بیر کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و پێشکه‌وتوانه بوو،که باوه‌ڕی قوڵی به مافی مرۆڤ به گشتی وه‌ک خۆی به بێ جیاوازی هه‌بوو که بەرنامەیێکی تایبەتیشی بۆ داهاتوو له‌و بواره‌وه داڕشتبوو. ئەگەر چی کۆماری کوردستان ته‌نیا ١١ مانگی ته‌مه‌ن بوو ، بەڵام دەسکەوتەکانی ئێستاکەش هەر ماون و دەپارێزرێن.
راسته له سه‌رده‌می ئێستادا رێکخراو و دامه‌زراوه‌ی زۆر بۆ داکۆکی له مافی ژنان دامه‌زراوه به‌لام لەسەر دەمی ئێستا دا دامەزراندنی رێکخراوێک بۆ پاراستنی مافی ژن، هونەر نیە و ئەرکی چالاکانی مافەکانی ژنانە. بەڵام لەو سەردەمەدا واتە ساڵی ١٣٢٤ ، دامەزراندنی وەها رێکخراوێک نەک هەر هونەر و ئازایەتیی بووە، تەنانەت نیشاندەری گەورەیی رۆحی مەزنی پێشەوا و دامەزرێنەرانی کۆمار بووە بە نیسبەت مافەکانی ژنانەوە.هه‌ر بۆیه ده‌کرێ کۆماری کوردستان بە رێبەری پێشەوا قازی موحەممەد لە مێژوودا ناوی بمێنێته‌وه وەک سەرجەم ئەو سیستەم و رێکخراوانەی کە لە خزمەتی مافەکانی مرۆڤدا بوون بێ جیاوازیی.
به‌ڕێزان:
خاڵێکی دیکه‌ی گرینگی جێسه‌رنجی کۆماری کوردستان که له رۆژنامه‌ی کوردستان ژماره یه‌ک له ١١ \ ١ \١٩٤٥ ز دا هاتوه ” له سه‌ر ئه‌مری پێشه‌وای موعه‌زه‌م و قه‌راری حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو که بڕیار درابوو له‌وه‌ی به‌ولاوه پێویسته بۆ په‌ره پێدانی زمانی کوردی هه‌موو بنه‌ماڵه‌کانی که منداڵی وایان هه‌یه که ئیقتزای خوێندن بکا کچ یا کوڕ ده‌بێ بچێ بۆ خوێندگایه‌ک که له ژێر حکومه‌تی کۆماری کوردستان و به زمانی کوردی بخوێنن و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌کیش نابێ سه‌رپێچی له‌و بڕیاره بکه‌ن.” بڕیارده‌ری ئه‌و بڕیاره زۆر به په‌رۆش بوو بۆ خوێندن به زمانی کوردی به گشتی و بۆ کچان به تایبه‌تی.
کۆماری کوردستان جیا له‌و ده‌سکه‌وته‌ی که تایبه‌ت بۆ ژنانی وڵاته‌که‌ی پێی بوو، سه‌ره‌کیترین تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ی بوونی ناوه‌رۆکێکی دێموکراتیکی له کرده‌وه‌دا بوو و به خستنه رووی داخوازیگه‌لێکی مۆدێرن له قۆناغێکی زه‌مانیی کورتداو له ناوچه‌یه‌کی جۆغڕافیایی به‌رته‌سکدا نه‌ته‌وه‌ی کووردی به‌ره‌و خۆباوه‌ڕی و متمانه بخۆبوون هاندا و فکری مافی وه‌ک یه‌کی بۆ تاکه‌کان کرده فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتووی ئه‌وکات و، جێگیر کردنی داهێنانی مۆدێڕن و بۆچوونی کوردباوه‌ڕی و بیری نه‌ته‌وه‌یی ،یه‌کیه‌تی ستراتیژیکی له‌گه‌ڵ کورد و ئازه‌ری، گرنگیدان به پرسی ژنان و لاوان ،هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدانی چاپ و بڵاوکراوه‌کان ،فێر کردنی زمانی کوردی ،دامه‌زرانی رادیۆ و چاپخانه و سینه‌ماو زۆر کاری به نرخی دیکه ،هه‌نگاوی به کرده‌وه‌ینا.
به حه‌ق ده‌بێ بڵه‌ین کۆماری کوردستان سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنێکی سیاسی بۆ سه‌قامگیر کردنی دێموکراسی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دێکتاتۆره‌کاندا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابوو،مه‌شغه‌ڵێک بۆ رووناک کردنه‌وه‌ی ئه‌و بیابانه تاریکه و چرایه‌ک بوو بۆ خۆدیتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک.هه‌ر بۆیه ده‌بێ گه‌لی کورد به گشتی وخه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌تی رێبوارانی رێگای کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکرات ،شانازیی به خه‌باتی نه‌پساوه و مێژووی پڕ له سه‌روه‌ریی کۆماری کوردستانه‌وه بکه‌ین .
جارێکی دیکه 2ی رێبه‌ندان له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کوردبه گشتی و رێبوارانی رێگای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و کۆماری کوردستان پیرۆز بێ.
سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باتی میلی دێموکراتیکی گه‌لی کورد‌و سڵاو له شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی ئه‌و رێگایه.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان.
٢ی رێبه‌ندانی ١٣٩٤ی هه‌تاوی