لاوانی سووریە، لەبەر گوشاری زۆری هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، لە سووریە، پەیوەست دەبن بە هێزەکانی ڕووسییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سووریە، لە کاتێکدا میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەیانهەوێت لەو دەرفەتە کە ڕووسیە سەرقاڵی ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیەیە لە باکووری سووریە، کەڵک وەربگرن و لاوانی سووریە بهێننە ناو هێزەکانی خۆیانەوە، ٧کەس لە لاوانی ناوچەی ئەلمەیادین لە دێرەزوور، لە ترسی ئەوەیکە بە زۆری تێکەڵ بە میلیشیاکانی” لەوا ئەلشەیخ’ی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان نەکەن پەیوەستبوون بە هێزەکانی سپای پێنجەم لە ڕۆژاوای فورات.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند کە ئەم ئەندامگیرییەی میلیشیاکانی” لەوا ئەلشەیخ”ی سەر بە ڕێژیمی ئیران لە کاتێکەوە دەستی پێکردووە کە فەرماندەی ئەو هێزە سەردانی عەشیرە و بازرگانەکانی ئەو ناوچەیەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئێران بە تایبەتی ڕایسپاردووە کە هیزێکی سەربازیی وەکوو سپای پاسداران پێکبهێنێ، و هەموو خەرجییەکانی و چەکوچۆڵەکانی سپای پاسداران دابینی دەکا.