دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک سەلاح مێهرپەروەر، کادری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پەیامی هاوخەمیی خۆی ڕوو بە بنەماڵەی کاک بابا عەلی مێهرپەروەر بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:
بەڕێز کاک بابا عەلی مێهرپەروەر؛
هەواڵی کۆچی دوایی کاک سەلاح مێهرپەروەر کوڕی گەورەی جەنابتان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هەموومانی خەمبار کرد.
کاک سەلاح ساڵانێکی دوورودریژ وەک کادرێکی بە مشوور لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەی کرد و بە خەمخۆرییەوە ئەرکە پێسپێردراوەکانی جێبەجی دەکرد.
لەلایەن دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک سەلاح سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جەنابت و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی