میدیاکانی میانمار ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەستڕێژیان کردۆتە سەر خەڵکی ناڕازیی و لە یەک ڕۆژدا لانیکەم ١١٤ کەس لە خۆپێشاندەران کوژران.
لە درێژەی خۆپێشاندانەکانی وڵاتی میانمار و سەرکوتکردنی ناڕازییان لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە لە ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١١٤ کەس لە خۆپێشاندەران کوژران.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلیوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کوژرانی لانیکەم ١١٤ کەس لە میانمار تەنیا لە ڕۆژێکدا لە کاتێکدایە کە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣٢٠ کەس کە لە بەرانبەر کۆدتای سەربازییدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و بە دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نزیکەی سەتا ٩٠ی قوربانییەکان لەو وڵاتە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون.
لە کاتی ڕوودانی کوودەتای سەربازیی، لە میانمار و لادانی ئانگ سان سووچی ڕێبەری مەدەنیی ئەو وڵاتە لە دەسەڵات، هەتا ئێستا سێ هەزار کەس لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر کراون.