مریەم محەممەدی، دایکی شەهید خالید محەممەدی، خەڵکی شارۆچکەی بڵواناوای ناوچەی لەلیلاخ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنچشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە مریەم محەممەدی، خەڵکی شارۆچکەی بڵواناوای ناوچەی لەیلاخ و دایکی شەهید خالید محەممەدی، لە تەمەنی ٨٧ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد وبۆ هەمیشە دڵە گەورەو پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
دایەمریەم ژنێکی نیشتمانپەروەر و بە بیر وباوەڕ و دێموکراتدۆست بوو کە لە بەر خۆشەویستییەکەی بۆ خاک ونیشتمان کورێکی بەناوی شەهید خالید محەممەدی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردووە.
شەهید خالید محەممەدی جێگری یەکێک لە پەلەکانی هێزی بێستوون بوو کە بەداخەوە لە بەهاری ١٣٦٣ی هەتاوی، لە تێکەڵچوونێکیدا لە گەڵ سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، گیانی پاکی پێشکەش بە ڕێگای ڕزگاری کوردستان کرد.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی دایە مریەم محەممەدی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.