کەسانێکی هەلپەرەست بە وەرگرتنی مۆڵەتنامە لەلایەن ئیدارەی ئاودێری پارێزگای ورمێ، هەوڵی تێکدانی ژینگەی کوردستان دەدەن.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەرەڕای ئەوەی کە دادستانی شنۆ، وەرگرتنی هەر چەشنە مۆڵەتنامەیەک بۆ هەڵگرتنی لم و خیز لە چۆمی “گادەر”ی قەدەغە کردووە بەڵام کەسانی هەلپەرەست و سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، بە وەرگرتنی مۆڵەتنامە لەلایەن ئیدارەی ئاودێری پارێزگای ورمێ دەستیان کردووە بە هەڵگرتنی لم و خیز لە چۆمی گادەر و خەسارەێکی زۆریان بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.
ئەو کەسانە تەنانەت خەڵکی شاری شنۆش نین و لم و خیزی ئەو شارە دەگوازنەوە بۆ شارەکانی دیکە و تائیستا نەزانراوە کە لە چ ڕێگەێکەوە مۆڵەتنامە لە بەرپرسانی پارێزگا وەردەگرن.
جێی ئاماژەیە کە لەو لیستەدا کۆمپانیا و کەسانێک هەن کە لە شارەکانی ورمێ، پیرانشار، مەهاباد و بۆکان لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ئیدارەی ئاوەدێری مۆڵەتنامەی هەڵگرتنی لم و خیزیان لە چۆمی گادەری شنۆ وەرگرتووە.