ەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕێگەیان بە بەندکراوێکی سیاسیی کورد نەدا لە بەڕێوەبردنی ناشتنی تەرم و سەرەخۆشی کچەکەی بەشداری بکا و هۆکاری ئەو بڕیارەیان بۆ بارودۆخی ئەمنیی و هەستیاری ئەو ڕۆژانەی کوردستان گەڕاندەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە بەناوی “ئارەش نەسری” بەندکراوی سیاسیی کورد و دانیشتووی شاری “وەرامین”، ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و پاش دادگاییکردنی بە تۆمەتی جیاواز بە گشتیی بۆ ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەو حوکمە، ئارەش نەسری بە تۆمەتی ”ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، حوکمی ٦ ساڵ بەندکردن بە تۆمەتی گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک حوکمی ٦ ساڵ بەندکردن، بە تۆمەتی هاتووچۆی نایاسایی بۆ دەرەوەی سنوور حوکمی ١٨ مانگ بەندکردن و بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک وچۆڵ حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.