نوێنەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا، داوایان لە “ئانتۆنی بلینکێن”وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد کە وردەکارییەکانی وتووێژی نهێنی ئەمریکا لەگەڵ کۆرەی باشوور سەبارەت بە ئەگەری ئازاد کردنی ١ میلیارد دۆلار لە پارەی بلۆکەکراوی ڕێژیمی ئێران ئاشکرا بکەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەمریکایی “واشینگتۆن فری بیکێن” ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆماریخوازانی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ “ئانتۆنی بلینکێن” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیان: ”کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لە وردەکارییەکانی پێوەندیدار بە هەوڵەکانی “جۆ بایدێن” سەبارەت بە هاوکاریکردنی کۆرەی باشوور، کە بڕیارە ١ میلیارد دۆلار لە داراییەکانی ڕێژیمی ئێران کە بەهۆی گەمارۆکانەوە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بە سەر داگیرابوو ئازاد بکا هیچ ڕاپۆرتێکی بە کۆنگرە نەداوەتەوە و دەبێ وردەکارییەکانی ئەو وتووێژەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.
کۆماریخوازانی کۆنگرەی ئەمریکا و بەشێک لە نوێنەرانی دێموکراتەکان نیگەرانی ئەوەن کە گەمارۆکانی سەر لەلایەن “جۆ بایدێن” کەم بکرێتەوە و ئەو سیاسەتە هەڵەیە ببێت بەهۆی ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران بەرنامەی ناوکیی خۆی ڕانەئێران گرێ و دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.
جێی ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئێران بە دەست بەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرێکی کۆرەی باشوور، بۆ ئازادکردنی ئەو نەوتهەڵگرە داوای ٧ میلیارد دۆلار دەکا و بەرپرسانی کۆرەی باشوور دەڵێن کە بەبێ ڕەزامەندی ئەمریکا ناتوانین ئەو ئاڵوگۆرە ئەنجام بدەین.