نوێنەرێکی مەجلیسی ئێران دەڵێ: پێداگری دەوڵەت بۆ پەیوەست بوون بە گرووپی ماڵی ئێف ئەی تی ئێف و پەسەندکردنی ئەو گەڵاڵەیە لەلایەن دەوڵەتەوە هۆکاری سەرەکییە بۆ داخرانی ڕێگاکانی دەورلێدانەوەی گەمارۆکان.
مێهدی عەسگەری، نوێنەری مەجلیسی رێژیم بە ئاماژە بە پەسەندکردنی گەڵاڵەی پەیوەستبوونی ئێران بە گرووپی ماڵی ئێف ئەی تی ئێف و گەڵاڵەی پالێرمۆ وتی: قەبووڵ کردنی ئەو گەڵاڵانە دەبێتە هۆی دەسپێڕاگەیشتنی وڵاتانی ئورووپایی بە هەموو زانیارییە ئابوورییەکانی وڵات و بەجۆرێک ڕێگای دەورلێدانی گەمارۆکان دادەخەن و هەروەها وتی: پێداگری دەوڵەت لەم کاتەدا بۆ پەیوەست بوون بە ئێف ئەی تی ئێف جێگای پرسیارە.
عەسگەری لە درێژەدا دەڵێ: هەرجۆرە قەبووڵکردنی گەڵاڵەی پەیوەست بوون بە گرووپی نێونەتەوەیی ئێف ئەی تی ئێف، لەلایەن ئێرانەوە دەبێتە هۆکاری ئەوەیکە وڵاتانی ئورووپایی زیاتر گۆشار بخەنە سەر ئێران و بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران، گوشارێکی زۆر دەخرێتە سەر ئابووریی ئێران.