وەزارەتی دادگوستەری ئەمریکا دوو ماڵپەڕی بە ناوەکانی”ئەلمەعلوومە و ئاڕ.ئێم ئێن.نێت”ی سەر بە حیزبوڵای عێراقی داخست.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٦ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی ڕایگەیاند کە دوو ماڵپەڕی سەر بە میلیشیای کەتائێبی حیزبوڵای عێراق بە ناوەکانی ” ئەلمەعلوومە و ئاڕ.ئێم.ئێن. نێت”ی بەهۆی ئاژاوەگێڕی، توندئاژۆیی و کێشەخوڵقاندن داخستووە.
هەروەها وەزارەتی دادگوستەری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەردەوام لە هەوڵی بەرپەرچدانەوەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی وەکوو کەتائێبی حیزبوڵا دایە و ئێزن نادات کە ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییانەی سەر بە ڕێژیمی ئێران هێرشی سایبێری بکەنە سەر ئەمریکا و زەرەر و زیان بدەن لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە.
پێویستە بگوترێ کە ئەمریکا ساڵی ڕابردووش دوو ماڵپەری کەتائێبی حیزبوڵای عێراق کە سەر بە ڕێژیمی ئێران بوون و هەروەها ماڵپەڕی هەواڵدەریی فارسی داخستبوو.