دوو بەرهەمی نوێی نووسەرانی کوردستان کە یەکیان ڕۆمان و یەکیان کۆمەڵە شێعرە، چاپ و ڕەوانەی بازاڕ کرا.
کتێبی ڕۆمانی “تۆپێک لە سەر ئاو” بۆ بەردەنگە تازە لاوەکان بە قەڵەمی نووسەری مەریوانی “زانیار درەخشانی” لە لایەن بڵاوگەی بیریاری شاری سەقزەوە چاپ و بڵاو کرایەوە و نووسەر لەم ڕۆمانەدا چیرۆکی ژیانی تازە لاوێک بە ناوی “یادگار” ئەگێڕێتەوە کە سەرەڕای کێشەی زۆر لە نێو بنەماڵە و گوندەکەیدا، عاشقی خوێندن و یاری تۆپی پێیە.
هەروەها کتێبی “نیشتمانێک بۆ زام و لەشێک بۆ عەشق” بژاردەی شێعرە هەورامییەکانی “فەرشید ڕۆستەمی” لەلایەن بڵاوگەی ئەفرودەوە چاپ و بڵاو کرایەوە، لەو بەرهەمەدا هەوڵ دراوە شێعری نوێی هەورامی بناسێندرێت و پێشینەی ئەدەبیاتی کلاسیکی هەورامی شیبکرێتەوە و شێعری ١٥ شاعیر لەو کتێبەدا وەرگێڕدراوەتەوە کە سەرەتا شاعیرانی شێعری نوێ و پاشان شێعری ئەو شاعیرانەی هێنراوە کە لە هەر دوو بواری شێعری کلاسیک و نوێ بەرهەمیان هەیە.











