وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ یەکیەتیی ئورووپا لەسەر پێشگیریی لە ڕێژیمی ئێران بۆ دەسپیڕاگەیشتنی ئەو وڵاتە بە چەکی ناوکیی ڕێککەوتن.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، “ئانتۆنی بلینکێن” وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکا و “جۆزپ بۆرێل” بەڕێوەبەری سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە ڕاگەیندراوێکی هاوبەشدا نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنە ناوکییەکان لەلایەن ئێرانەوە دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاماژەکردن بە هەوڵەکانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، وتی: کە ئێمە دەمانهەوێ بە ڕێککەوتنێکی پتەو بگەین لەگەڵ ئێران کە بەرنامەی مووشکیی بالستیکی تاران و چالاکیی تێکدرانەی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەکەدا بگرێتەوە و هەروەها ئەوەشی زیاد کرد کە بە پێشنیاری یەکیەتیی ئورووپا ئامادەین بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران، بەڵام بەو مەرجەی کە ئەو ڕێژیمە دەست لە پێشیلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی هەڵبگرێ.












