پێشمەرگەیەکی دێرین و کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی شنۆ، بە ناوی “عومەر مەعرووفی” بەهۆی نەخۆشییەوە دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە کەسوکاری کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک “عومەر مەعرووفی” ناسراو بە”عومەری مەلاکۆنەی” پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کەسایەتیی خۆشناو و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەی شنۆ بەهۆی نەخۆشیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عومەری مەلاکۆنەی هەرلە سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێران و دوایی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، پەیوەست بوو بەڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لە سەنگەری ئەو حیزبەدا بەرگری لە خاک و ئاڵای کوردستان کرد، کاک عومەر تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە حیزبی دێموکرات و بەها بەنرخەکانی نەتەوەکەی مایەوە و بە باشی کەسایەتی پێشمەرگانەی خۆی پاراستبوو.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک عومەر دەکەین خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











