مەحموود سادقی: بۆچی خەڵکی وڵاتانی عەرەبیی بەو نەوتە کەمەوە باشترین ژیان دەکەن و خەڵکی ئێران بەو هەموو سەروەت وسامانەوە تووشی ئەو هەموو نەهامەتییە بوونەتەوە.
مەحموود سادقی، نوێنەری پێشووی مەجلیسی ئێران، بە بەراوردکردنی ژیانی خەڵکی وڵاتانی عەرەبیی لەگەڵ خەڵکی ئێراندا وتی: هۆکاری نەهامەتی و دۆخی خراپی ئابووری خەڵکی ئێران، بەرپرسانی باڵای دەسەڵات لە ئێرانن.
مەحموود سادقی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئینساف نیووز و لە پرسیارێکدا وتی: بۆچی سەرەڕای ئەو هەموو سەروەت و سامانەی کە لە ئێراندا هەیە، بارودۆخی ژیانی ئەو خەڵکە لە خراپترین ئاستی خۆی دایە، بەڵام وڵاتانی عەرەبی بەو نەوتە کەمەی کە هەیانە بە باشترین شێوە ژیان دەکەن؟
ناوبراو بە ئاماژە بە دزی و گەندەڵی بەربڵاو لە سیستمی بەڕێوەبەری وڵاتدا وتی: بەهۆی دزی و گەندەڵی زۆری بەرپرسانی وڵات، خەڵکی ئێران لەوپەڕی ناخۆشیدا ژیان بەسەر دەبەن.
سادقی لە درێژەی وتووێژەکەیدا دەڵێ: ئەگەر بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی سیاسەتێکی دروست و ژیرانە بگرنە بەر و بەرەنگاری کەسانی دز و گەندەڵ ببنەوە، بەو هەموو سەروەت و سامانەی کە لە ئێراندا هەیە دەبێ خەڵکی ئێران لەوپەڕی ئاسایش و خۆشیدا ژیان بەسەر ببەن.