سێ هاونیشتمانی خەڵكی پیرانشار لە دادگای پێداچوونەوەدا بە ١٥ ساڵ بەندکران حوکم دران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاونیشتمانیی خەڵکی ئاوایی گەرگوولی سەرێ، سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی ” شۆڕش عەبدوڵڵانژاد، نەجمەدین سوخەنوەر و سەلاح ئاجی” لەلایەن دادگای پێداچوونەوەدا سەرجەم بە ١٥ ساڵ بەندکران حوکم دران.
ئەو سێ کەسە لە مانگی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاویدا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم هەر کام سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بە سەر داسەپا.











