ژێنراڵ جۆزێف دانفۆرد، سه‌رۆكی هاوبه‌شی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا ده‌ڵێ هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆسه‌ر وڵاتی سووریه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌شار ئه‌سه‌د و دژی دژبه‌رانی ئه‌م وڵاته بووه‌و له‌وانه‌یه وتووێژ بۆ كۆتایی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ كۆسپ و ئاسته‌نگ ڕووبه‌ڕوو بێته‌وه.
ژێنراڵ دانفۆرد له چاوپێكه‌وتنه خۆی له‌گه‌ڵ هاوتایانی خۆی له ناتۆ گوتی ئه‌م بابه‌ته هیچ شتێك ناگۆڕێ. ناوبراو گوتبووی كه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریه پێشتر له‌وه‌ش خراپتر بووه به‌ڵام ئێستا هێندێك له پێشوو باشتره.
به‌وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته نیزامییه‌ی ئا‌مریكا، به هۆی هێرشه‌كانی ڕووسیه، به‌شار ئه‌سه‌د توانیویه هێندێك له‌م ناوچانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی دژبه‌رانی وڵاتهكهیدابوو وه‌ربگرێته‌وه. له هه‌مان كاتدا له زۆربه‌ی ناوچه‌كان هێرش بۆسه‌ر ئه‌رته‌شی سووریه‌ی كه‌م كردۆته‌وه.
سه‌رۆكی ستادی هاوبه‌شی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا پێداگریی كردۆته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌خوازن كه هێرشه‌كانی خۆیان له ولاتی ڕووسیه جیا بكه‌نه‌وه.
هێرشی هه‌وایی ڕووسیه له سووریه له مانگی سێپتامبری ساڵی پێشووی زایینی ده‌ستی پێكردوه.
ڕێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریه له ڕاپۆرتی ڕۆژی ٣٠ی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا وتی له‌م هێرشانه‌دا نزیك به ٨٣٩ كه‌س له ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش كوژراون. به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ڵێ زیاتر له هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش كوژراون.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ وتووێژه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ت و دژبه‌رانی ئه‌م وڵاته، له ڕۆژی دووشه‌مه‌ی حه‌وتووی داهاتوو له ژنێڤ ده‌ست پێده‌كاته‌وه. ئا‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ئه‌م وتووێژانه له كاتی دیاری كراودا به‌ڕێوه بچێ، به‌ڵام شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌كرێ كه دوا كه‌وێ.