ڕافائیل گڕووسی دەڵێ: بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی، ڕێژیمی ئێران لە بارەی ئەو ئۆرانیۆمەی کە لە دامەزراوە ناوکییەکانی ئەو وڵاتەدا هەیە دەبێ ڕاستگۆ بێ.
ڕافائیل گڕووسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، ڕۆژی سێشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتووێژێک لەگەڵ بڵاوکراوەی “نیوزویک” ڕایگەیاند کە، بۆ ئاشکرابوونی ئۆرانیۆمی ڕانەگەیەندراوی ڕێژیمی ئێران، پێویست بوو دانوستانگەلێکی جیددی و کارامەییانە لەگەڵ ئەو ڕێژیمە ئەنجام درابا و ئەو بابەتە بە نیسبەت ڕێککەوتنی بەرجامی نوێ لە داهاتوودا هەیە.
گڕووسی ئەوەشی زیاد کرد کە، ئێستاش بابەتگەلێکی تایبەت لە بارەی ئۆرانیۆمی ڕانەگەیەندراوی ڕێژیمی ئێرانەوە هەیە کە ڕوون و ئاشکرا نییە و کۆماری ئیسلامی پێشتر هیچ بابەتێکی لەم شێوەیەی ڕانەگەیاندووە و ئێمە دەبێ بزانین کە لەوێ چی ڕوودەدا، دەبا پێشتر زانیبامان کە لەو وڵاتە چ شێوە چالاکییەک ئەنجام دەدرێ و ئەگەر ماددەیەکی ئۆرانیۆم بوونی هەبووە ئێستا ئەو ماددەیە لەکوێیە؟
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: لەبەر ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی ئەو ماددەیە ئاشکرا نەکردووە و ڕاینەگەیاندووە، پێویستە وتووێژێکی تۆکمە و پسپۆرانە لەم بارەوە کە زۆر پێویستە ئەنجام بدرێ.












