سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای دێرەزووری سووریە دەستی بە سەر دەیان ماڵ و دوکاندا گرتووە و میلیشیا چەکدارەکانی خۆی تێدا جێگیر کردووە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، دەستی بە سەر دەیان ماڵ و دوکان لە پارێزگای دێرەزوور لە سووریە داگرتووە و میلیشیا تێرۆریستییەکانی خۆی تێدا نیشتەجێ کردووە.
هاوکات هەواڵدەریی فەرمیی تورکیە ئانادۆڵ، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە سپای پاسداران لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستی بەسەر ٦٠ ماڵ لە دیرەزوور و ناوچەی ئەبووکەماڵ بە بیانووی ئەوەیکە ئەوانە مڵکی دژبەرانی ڕێژیمی “بەشار ئەسەدە” داگرتووە.












