کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی “بێهرووز مورادی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووروکانی شارۆچکەی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلێوەی ٤٠٠هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنوورەکانی شارۆچکەی “نەوسوود”ی سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا بێهرووز مورادی هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێران، بەردەوام بە پاساوی قاچاخ توقە لە کۆڵبەرانی کورد دەکەن ودەیانکوژن و برینداریان دەکەن.











