کتێبی ” گەنجی سەربەمۆر” بەرهەمی نوێی “ئەحمەد بەحری” نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری مەهاباد کەوتە بەرچاوی خوێنەران.
ئەحمەد بەحری، سەرنووسەری گۆڤاری مەهاباد، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی بواری وێژە و کەلتووری موکریان، تاکوو ئێستا ۹٤ بەیتی کۆ کردۆتەوە کە دوای قرت کردنی دەقە ناتەواوەکان، کۆی دەقەکانی لە دووتوێی ۱۲ بەرگدا گونجاندووە. لە یەکەمهەنگاوی بڵاوکردنەوەی بەرگەکانی یەکەم تا چوارەمدا، سەرجەم ۱٤ بەیت بە ٨۱ دەقی جیاواز لە ۲٦۱٨ لاپەڕەدا لەلایان بڵاوکەرەوەی “سەرای هێمن”وە لەگەڵ CD چاپ و بڵاو کرایەوە و جێی ئاماژەیە کە ناوبراو وێڕای بەدواداچوون و ماندووبوونێکی زۆر لە کۆکردنەوەی ئەو بەیتانەدا خزمەتێکی زۆری بە وێژە و کەلتووری کوردی کردووە.











