جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌جلیس ده‌ڵێ ژێرخانی ئابووری‌و گه‌شه له كوردستان له چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران لانیكه‌م ١٥ ساڵ له دوایه‌یه.
سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی که سه‌ردانی پڕۆژه‌ی ئوتوبانی هه‌مه‌دان ـ كرماشانی کوردبوو، گوتی، به‌و كه‌مه بوودجه‌یه‌ی ئێستا ناکرێ چاوه‌ڕوانی گه‌شه‌ی زیاتر له پارێزگاكانی ڕۆژاوای ئێران به تایبه‌ت كرماشان بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بوودجه‌و پێداویستی‌یه‌كان یه‌كجار لێك دوورن‌و یه‌كتر ناخوێننه‌وه.
ناوبراو گوتی، له‌م پارێزگایه، هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ٨ ساڵه هه‌موو ژێرخانه‌كانی هه‌ڵته‌کاندو دواكه‌وتویی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه به‌جێ هێشت.
عه‌له‌وی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بۆ ته‌واوكردنی گه‌ڵاڵه نیوه‌چڵه‌كان له پارێزگای سنه زیاتر له ٧ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژانه له پارێزگای كرماشان، پێویستیی زیاتریان به ته‌رخانکردنی بوودجه هه‌یه.
ناوبراو له كۆتایی‌دا وێڕای ئاماژه به ده‌سپێكی جێبه‌جێكردنی ئوتووبانی كه‌ربه‌لا له كرماشان گوتی عه‌مه‌لیاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئوتووبانه پێویستیی به ٣ هه‌زار میلیارد تمه‌ن سه‌رمایه هه‌یه که هێشتا بۆی دابین نه‌کراوه.