خۆکوژی لە کوردستان وەک دیاردەیەکی زیانباری کۆمەڵایەتی کە بەرهەمی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە، زیانی گیانی و ڕەوانیی زۆری لە کوردستان گەیاندوە.
ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵی ١٣٩٩دا لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان داوه، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه. لەنێو ئەو کەسانەدا که‌م ته‌مه‌نترینیان کچ و کوڕێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان ژنێکی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ بووه.
“چاونیوز” دەڵێ ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوە زەمەنییەدا زیاتر لە دوو هیندەی قوربانییانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن.
شایانی باسە ساڵی ڕابردووش (١٣٩٨ی هەتاوی) ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆر هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوون و کۆتای‌یان به ژیانیان هێنابوو.











