ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ١٣٩٩دا لانیکەم ٥٠ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. بەپێی زانیارییەکانی “چاونیوز” لەو ٣١ کەسە ٢١ کەسیان بریندار و نقوستان بوون و ١٠ کەسیشیان گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی بانکی ئاماری “چاونیوز” ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا ببوو. لەو ٢٠ کەسە ١٤ کەسیان بریندار و نقوستان بوون و ٦ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو. “چاونیوز” دەڵێ ئاماری ورد و دهقیقی قوربانییانی تهقینهوهی مین _ بەهۆی ئەوەی ههواڵدهرییه ڕهسمییهکان خۆ له بڵاوکردنهوهیان دهبوێرن یان ناوی قوربانییان ئاشکرا ناکهن_ لهوهنده زیاتره که تۆماری دەکرێ.
شایانی باسە زیاتر لە ١٦ میلیۆن مینی پاشماوهی شهڕی عێراق و ئێران له خاکی ئێراندا ههڵنهگیراونهتهوه کە بەشی نیزیک بە تەواویان لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان (هەر چوار پارێزگاکەی ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ) نێژراون و دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە کۆتایی شەڕ هێشتا کۆ نەکراونەتەوە و پووچەڵ نەکراون.











