لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩دا لانیکەم ٤٩ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە بهپێی ڕێژهی حهشیمهتی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامهکان لهو وڵاته دەردەکەوێ کە لهو بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا، کورد ههر بهشی شێری بهرکهوتووه.
بەپێی ئاماری “چاونیوز” بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون و چوار کەس لەوان بەندیی سیاسی بوون.
جیا لە ئێعدامی ئەو ٤٩ بەندکراوە کوردە، سێ زیندانی لە شارەکانی ورمێ و کامیاران بە هۆی نەخۆشیی کۆڕۆنا و پێڕانەگهیشتنی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابردووش لانیکەم ٤٦ زیندانیی کوردی لەدار دابوو.











