ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران کە لەدەورانی دۆناڵد ترامپ کاری لەسەر کرابوو، بووتە ڕابردوو و لەناوچووە دەبێ بۆ گەڕانەوەی بەرجام پلان و بەرنامەی نوێی بۆ داڕێژرێ.
ڕافائێل گڕووسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، ڕۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٤٠٠ی هەتاوی، بەباسکردن لەسەر ئەوەیکە ڕێککەوتنی ناوکیی پێشوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەناوچووە، جەختی کردەوە کە تەنیا ڕێگەی بەرەوپێش چوون ئەوەیە کە واژۆ لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەم بارەیەوە بکرێ و هەموو ئەو خاڵاناش کە ڕێژیمی ئێران پێشێلی کردوون لەبەرچاو بگیرێ.
لەحاڵێکدا کە هەوڵەکان لەلایەن وڵاتانی ئورووپاییەوە بۆ سەقامگیری ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران درێژەی هەیە،ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی جەختی کردەوە کە، پێشێلکارییەکانی بەردەوام و پێبەندنەبوونی بەڵێنەکانی ناوکیی لەلایەن تارانەوە، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجامی پێشوو دژوار کردووە دەبێ ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکرێ.