سەرەڕای ئەوەی کە چەندین ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی لە نێوان وڵاتاندا لە سەر چۆنییەتی مامەڵەکردن لەبارەی ئاوە هاوبەشەکاندا هەیە بەڵام بەشێک لەو ڕێککەوتنانە جێبەجێ ناکرێن.
بەشێک لە سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە تورکیە و ئێران سەرچاوە دەگرن کە ئەو دوو ولاتە پابەند نەبوون بە شێوەی دروست مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوە هاوبەشەکان و ئەگەری زۆری هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی قووڵی کمئاوی ببێتەوە و ڕێژیمی ئێران بەردەوام وەک کارتی گوشار ئاو لە سەر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کۆماری ئیسلامی بە دروستکردنی دوو بەنداوی کۆڵەسە و کانیسێو ڕێژەیەکی زۆری لە ئاوی ڕووباری زێی بچووک بۆ هەرێمی کوردستانی کەم کردۆتەوە.
شایانی باسە کە ئاوی ڕووباری زێی بچووک و چەند ئاوی دیکە لە ئاستی نێودەوڵەتی ڕێککەوتنیان لە سەر بووە بەلام ڕێژیمی ئێران هیچ گرینگییەک بەو ڕێککەوتنانە نادا و هەرکات ویستوویەتی دەستکاری ڕێژە و ڕێرەوی ئاوی ئەو ڕووبارانەی کردووە.