مام ڕەسووڵ نەبیزادە، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە شاری سەردەشت بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ لەمەوپێش مام” ڕەسووڵ نەبیزادە” کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد وبۆ هەمیشە دڵە گەورە و پڕلە هیواکەی لە لێدان کەوت.
مام ڕەسووڵ کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەی سەردەشت و باوکی هاورێ و ئەندامی حیزب کاک “قادر نەبیزادە”یە، کە تا کاتی مردنی دڵە گەورەکەی بۆ ئازادی نیشتمانەکەی لێدەدا.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیداویی مام ڕەسووڵ نەبیزادە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.