حاجی کەریم ئەحمەد دووژن، باوکی شەهید یووسف ئەحمەد دووژن، لە ناوچەی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، حاجی کەریم ئەحمەد دووژن، باوکی شەهید یووسف ئەحمەد دووژن، لە گوندی ڕەحیمخانی ناوچەی بۆکان بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
حاجی کەریم ئەحمەد دووژن، بەهۆی خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتمانەکەی کوڕێکی بە ناوی شەهید یووسف پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردووە و هەروەها برازایەکیی بە ناوی ئەحمەد دووژن و خوشکەزایەکیی بە ناوی قادر محەممەد شاهی، لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا گیانی خۆیان پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە وتێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو بوون.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی داویی حاجی” کەریم ئەحمەد دووژن” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.