هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی داعش له‌مه‌و به‌دوا نیوه‌ی مووچه‌كانیان پێده‌درێ. ڕێبه‌ریی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه هۆكاری که‌مکردنه‌وه له مووچه‌ی هێزه‌کانیان بۆ هه‌لومه‌رجی نائاسایی گه‌ڕانده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریه گرووپی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی واته داعش له‌مه‌و به‌دوا هێزه‌کانی له وڵاتانی عێراق‌و سووریه مانگانه بڕی ٢٠٠ دۆلاریان ده‌درێتێ.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه مووچه‌ی شه‌ڕكه‌رانی بیانی له‌م گرووپه تیرۆریستییه‌دا بڕی ٨٠٠ دۆلار له یه‌ك مانگدا بووه، به‌ڵام ئی ئه‌وانیش ئێستا نیوه كراوه.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ساڵی ٢٠١٤ ده‌ستی به سه‌ر به‌شی هه‌ره زۆری خاکی سووریه‌و عێراقدا گرت‌و هێزه‌کانیان له نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌كاندا جێگر کرد‌و دامه‌زراوه ئیدارییه‌کانیان له‌و شوێنانه‌دا دامه‌زراند؛ به‌ڵام له ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زیانێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌و به‌شێكی هه‌ره زۆر له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست دا.
ئامریكا‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له شه‌ڕی داعش له هه‌مان كاتدا ئه‌م شوێنانه‌ی داعش له عێراق‌و سووریه نه‌وتی لێ ده‌ردێنێ بۆمباران کردوه‌و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش پێنتاگۆن گرته ویدئۆیهكی بڵاوكرده‌وه كه بۆمبارانی بینایه‌ك له موسڵ ده‌كا كه به میلیۆنها دۆلار پاشه‌كه‌وتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی تێدابووه.
شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕێگه‌ی جۆراوجۆری وه‌ك دزی، باج وه‌رگرتن، ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ‌و سه‌روه‌تی نه‌یاران، فرۆشتنی نهوتو ئاسه‌واره مێژوویییه‌كان پاره‌یان كۆكردۆته‌وه.