بەپێی زانیارییەکانی هەواڵدەریی ئەسۆشێیتد پرێس، ئێران پلانی بۆ هێرش کردنە سەر بنکەیەکی سەربازی لە ئەمریکا داڕشتووە و به‌شێك له پلانه‌كه كوشتنی ئه‌فسه‌رانی پله باڵای ئه‌مریكاش له‌خۆ ده‌گرێت و سوپای پاسداران ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هێرشانه دەکا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ئه‌گه‌ری هێرش كردنه سه‌ر بنكه‌ی “فۆرت ماكنێر”ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له واشینگتۆنی تاوتوێ كردووه، له‌گه‌ڵ به‌ئامانج گرتنی به‌رپرسه پله باڵاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا “پێنتاگۆن”.
ئه‌و ئاژانسه له‌سه‌ر زاری دوو به‌رپرسی پله باڵای ئه‌مریكا ڕایگەیاندووە، ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له مانگی ڕابردوو چه‌ند نامه‌یه‌كی پێگه‌یشتووه، كه سوپای پاسداران ئاماده‌كاری بۆ هێرشێكی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتیی شەڕکەری “USS Cole” بۆ سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه له واشینگتۆن ده‌كات، كه ئه‌و كه‌شتییه له مانگی ئۆكتۆبری ساڵی 2000 له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه كه له‌ناو به‌له‌مێك له ته‌نیشت كه‌شتییه‌كه وه‌ستابوو، ته‌قێندرایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه 17 سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکا كوژران.
ئه‌و دوو به‌رپرسه ئه‌مریكاییە كه نه‌یانویست ئاماژه به ناویان بكرێ، ڕایانگه‌یاند، هه‌واڵگری ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌سه‌ر جۆزێف مارتن، جێگری سوپاسالاری ئه‌مریكا هه‌یه و پلانێك بۆ دزه‌كردنه ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه داڕێژراوه.
فۆرت ماكنێر یه‌كێكه له كۆنترین بنكه سه‌ربازییە ئه‌مریكاییەکانە و باره‌گای فه‌رمیی جۆزێف مارتنه.
به‌پێی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكاییانه، دوای گه‌یشتنی ئه‌و زانیارییانه ئه‌مریكا ڕێكاری ئه‌منیی له ده‌وروبه‌ری ئه‌و بنكه سه‌ربازییه توند كردووه و ژماره‌یه‌كی زیاتری هێزی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌سۆشێیتد پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ریه‌ك له پێنتاگۆن، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تیانكرده‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ میدیاكان باس بكه‌ن.












