لاوێکی دیکه‌ش له مه‌هاباد کۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موکریان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه لاوێکی خه‌ڵکی گوندی خانه‌قای شاروێران، خۆی هه‌ڵاواسیوه‌و خۆی کوشتوه.
ئه‌و لاوه که ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵ بووه، خێزاندارو مندالێکی بچووکی له پاش به‌جێ ماوه‌و؛ ئه‌گه‌رچی به ڕوونی هۆکاری کوشتنه‌که‌ی نه‌زانراوه، به‌ڵام خزم‌و که‌سه‌کانی ده‌ڵێن به‌هۆی فشاری ئابووری‌و بێ‌کاری کۆتایی به ژیانی هێناوه.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن هه‌ژاری‌و خه‌مۆکی هۆکاری سه‌ره‌کیی خۆکوژی له ئێرانن‌و له‌و نێوه‌دا کوردستان به‌هۆی هه‌ژاری‌و بێکاریی زۆر به‌شی زیاتری له‌و دۆخه ناله‌باره پێ‌ده‌بڕێ.