ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە ساڵی ٩٩ی هەتاویدا بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، لە ساڵی ٩٩ی هەتاوی زیاتر لە ساڵانی پێشوو شاهیدی بەرچاوی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن کار بەدەستانی ڕێژیمەوە بووین بەردەوام مافی ئازادی بیروڕا، سەرکوتی ناڕازییان، گوشار بۆ سەر کەمینە ئایینی و دینی، دەسبەسەر کردن و لێپرسینەوەی چالاکانی مافی مرۆڤ و لەسیدارەدانی مێرمناڵان لە ئێران، ڕەچاونەکردنی مافی ژنان و کەمینە نەتەوەییەکان و منالانی کار، دۆخی خراپی گرتنگە و زیندانەکان بە تایبەت لە دەورانی بلاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەردەوام بوونی ئەشکەنجە و ئازارەکانی زیندانیانی و لێدانی قامچی، بێبەشکردنی زیندانیانی عەقیدەتی لە دەستپێڕاگەیشتن بە پێداویستیی پزیشکی و دوورخستنەوەی بەشێک لە بەندکراوانی سیاسی بۆ بەندیخانەکانی شارەکانیتر تەنیا بەشێکن لە پێشێلکردنی بەردەوامی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە ناوەندی ئاماری ئێران، ٤هەزار و ٩٩٨ڕاپۆرت تۆمار کراوە کە لە خاکەلێوەی ساڵی ٩٩ی هەتاوی تا ٢٥ی ڕەشەمەی ئەو ساڵە ٢ هەزار و ٨٠٦ کەس بە تۆمەتی عەقیدەتی یان سیاسی دەسبەسەر کراون.
هەروەها ١ هەزار٧٦٨ کەس بەهۆی دەربڕینی بیڕورا و ٨٤ کرێکار، چالاکی کرێکاری و سێنفی، ٤٠٨ کەس بەتۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا، ١٢١ کەس بەهۆی چالاکیکردن لە بواری موسیقی و هەڵپەڕکێدا دەسبەسەر کراون.
لەدرێژەدا دەبێ باس لە حوکمی دژمرۆیی لە ساڵی ٩٩دا بکەین سزادانێک کە لەگەڵ کەرامەتی مرۆیی ناگونجێ کە دەتوانین ئاماژە بە دەرکردنی حوکمی قرتاندنی دەستی چوار کەس بکەین
لەو سالەدا ٢٥٠ هاوولاتی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کەوتوونە بەر دەسڕێژی گولـلە کە لەو نێوەدا ١٠١ کەس گیانیان لە دەستداوە کە بەشێکیان کاسبکار و کۆڵبەر بوون.
جێی ئاماژەیە کە ئەو ئامارەی باس کراوە ناکرێ بڵێین ئەو ئاوێنەی بالانوێنی دۆخی مافی مرۆڤە لە ئێراندا چونکە ڕێژیمی ئێرن هیچکات ئیزنی تەواو بە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ نادات کە دەستیان بە ئاماری تەواو لەو بارەوە رابگا
لە ئێراندا لە سەرەتای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامییەوە لەسیدارەدان یەکێک لە بەرچاوترین نموونەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا هاتۆتە ئەژمار کە لە ساڵی ٩٩شدا لانیکەم ٢٢٤٩ شارۆمەند کە ٤ کەسیان مناڵ و ٧ کەس لەوان ژن بوون لە سێدارە دراون.