وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریکا ده‌ڵێ پێتان وانه‌بێ به ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی ره‌فتاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌گۆڕدرێن.
ڕابێرت گیتس، وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئه‌مریکا له دوو ده‌وڵه‌تی ئۆباما‌و جۆرج بووش که ماوه‌ی ٢٧ ساڵیش له رێکخراوی “سیا”، ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئه‌مریکا کاری کردوه، ده‌ڵێن هیوای به نه‌رمینواندنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌و گۆڕینی ڕه‌فتاری ئه‌و رێژیمه نییه‌و ملدانی ئێران به رێککه‌وتنی ئه‌وه‌ی لێ ناکه‌وێته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی ڕابێرت گیتس له کاتێکدایه که ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م دوای رێککه‌وتنی ئه‌تومی شووڕای ئه‌منیه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند ئێران ده‌ستی له تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی به توانای هه‌ڵگرتنی کڵاوه‌ی ئهتومیو هه‌روه‌ها پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵنه‌گرتوه. هه‌روه‌ها حه‌وتووی ڕابردوو هێزه‌کانی سپای پاسداران چه‌ند موشه‌کیان له ناوی فڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مریکا له که‌نداوی فارس هه‌ڵکردبوو که له ١٥٠٠ میتریی ئه‌و ناوه شه‌ڕکه‌ره‌ی ئه‌مریکا کهتبوونهوه ئاوه‌وه.
ڕابێرت گیتس ده‌ڵێ زیاتر له ٣٠ ساڵه چاوه‌ڕوانه ” هێزه میانه‌ڕه‌وه‌کان” له ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا ببینێ‌و، له کاتی چاوپێکه‌وتنی چه‌ند کاربه‌ده‌ستی ئێران له چه‌ند ڕۆژ پێش داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران له ساڵی ٥٨ تا ئێستا ئه‌و ئاواته‌ی له دڵ دایه‌و نه‌هاتۆته دی. ئه‌و هه‌روه‌ها پێی وایه ئامانجه ژئوپۆلوتیکهکانی ئێرانیش دوای ریککه‌وتنی ئه‌تومی گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا نایه.
ڕابێرت گیتس له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئۆمابا پێداگری‌و جیدییه‌تی زیاتری هه‌با، ده‌کڕا رێککه‌وتنه‌که له‌وه‌ی ئێستا باشتر بوایه.
وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریکا ده‌ڵێ ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئێران پرسی گرینگی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌و تێکدانی باڵانسی هاوکێشه‌کان له ناوچه‌که‌ی زیاتر کردوه. ئه‌و ده‌ڵێ: به بڕوای من هاوکاتو هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنی ئه‌تومی، پێویسته ئیستراتیژییه‌کی هێڕشبه‌رانه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له دنیای عه‌ڕه‌ب و ئیسڕائیل بگیردرێته به‌ر. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و ئیستراتیژییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌و وڵاته له کاروباری ناوچه‌که‌و پشتیوانیی ئه‌و ڕێژیمه له تێرۆریسم پێویسته.